FEDU EVENTS‎ > ‎

بەشی زمانی کوردی زانکۆی کۆیە بەشداری وۆڕکشۆپێکی کرد

posted 4 Jul 2019, 04:27 by Muhammed Seyidgul
بەشی زمانی کوردی زانکۆی کۆیە بەشداری وۆڕکشۆپێکی کرد ، دەربارەی چارەسەرکردنی کێشە هەنوکەییەکانی زمانی کوردی.
ڕۆژی دووشەممە ڕێەوتی ۱/ ۷ / ۲۰۱۹ لەهۆتێڵ هایکریست لە شاری سلێمانی .
بەشێک لە مامۆستایانی بەشی زمانی کوردی زانکۆی کۆیە و بەشێک لە مامۆستایانی بەشە کوردییەکانی زانکۆکانی کوردستان لە وۆرکشۆپێکدا گفتوگۆی چارەسەرکردنی کێشە هەنوکەییەکانی زمانی کوردییان کرد ، وۆرکشۆپەکە لە لایەن ناوەندی چاوی کورد لە سلێمانی ڕێکخرابو. لەپاڵ مامۆستایانی زانکۆ، ژمارەیەکی بەرچاوی کەسایەتییەکانی کوردستان و دەزگاکانی دیکەی حکومەت بەشداربون و پێشنیازەکان کۆکرانەوە و لە چوارچێوەی پڕۆژەیەک پێشکەشی حکومەتی نوێ دەکرێن بەمەبەستی کارکردن لەسەر پێشنیازەکان و خزمەتکردنی زیاتری زمانی کوردی.

Comments