سەرۆكايەتى و مامۆستايان و خوێندكارانى بەشى زمانى كوردى لە فاكەڵتيى پەروەردە "رۆژى جيهانيى زمانى دايك" بە ئەنجامدانى چالاكييەكى ئەكاديمى ياددەكەنەوە. بەشى زمانى كوردى كە ساڵانە ئەو يادەى لە رێگەى ئەنجامدانى كۆنفرانس و ۆوركشۆپ دەكردەوە، چالاكى ئەمساڵ بەهۆى پەتاى ڤايرۆسى كۆرۆناوە بە خوێندنى شيعر و پێشكەشكردنى سيمينار لەلايەن مامۆستاينەوە بەڕێوەدەچێت. جێگەى باسە چالاكييەكە رۆژى يەكشەممە رێككەوتى ٢١/٢/٢٠٢١ لە هۆڵى مامۆستا تاهير لە فاكەڵتيى پەروەردە بەڕێوەدەچێت. ![]() |
FEDU EVENTS >