بەشى زمانى كوردى لە فاكەڵتيى پەروەردە، لە رۆژى جيهانيى زمانى دايك بە سەرپەرشتى مامۆستايانى بەش و لە ژێر چاودێرى ڕاگرى فاكەڵتى بەڕێز پ.د. سەفين جەلال و ئامادەبوونى بەڕێز سەرۆكى زانكۆ پ.د. ولي حەمەد مەحمود و ژمارەيەكى زۆرى مامۆستا و خوێندكاران، لە هۆڵى مامۆستا تاهير چالاكييەكيان ئەنجامدا. لە دەستپێكى چالاكييەكە بەڕێز پ.ى.د. دەريا جەمال حەوێزى گوتارێكى پێشكەشكرد و بەخێرهاتنى مێوانەكانى كرد و گرنگى يادكردنەوەى ئەم بۆنەيەى باسكرد. پاشان بەڕێز سەرۆكى زانكۆ پ.د. ولي حەمەد مەحمود گوتارێكى پێشكەشكرد. چالاكييەكە لە دواى ئەنجامدانى دوو سيمينار لەلايەن مامۆستايانى بەەشى زمانى كوردى هەريەك لە د. هێمن عەبدولحەميد شەمس و د. هيوا سەلام خالد و خوێندنەوەى چەند دەقە شيعرێك لەلايەن خوێندكارانى بەشەكەوە كۆتاييهات. جێگەى باسە ژمارەيەكى زۆر راگەيەندكار و كەناڵى تەلەفزيۆنى رووماڵى چالاكييەكەيان كرد. لەوانە:
![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() |
FEDU EVENTS >