FEDU EVENTS‎ > ‎

بەشی پەروەردە و دەرونزانی گەشتێكى زانستييان ئەنجام دا

posted 15 Dec 2018, 22:07 by FEDU Q.A

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 11-12-2018 قۆناغى دووەمى بەشی پەروەردە و دەرونزانی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ سەردانی سەنتەری ئۆتیزم و پەیمانگای رووناکی بۆ نابینایان و سەنتەری رۆشنایی نابینایان بۆ کۆمپیوتەر لە شاری. هەولێر كرد به‌ مه‌به‌ستی ناساندنیان بە فێرخوازەکان و ناساندنی منداڵی ئۆتیزم بە فێرخوازەکان و جۆرەکانیان و رەفتارەکانیان و هۆکارەکانی و چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵیاندا و پرۆگرامی چارەسەرکردنیان. لە پەیمانگای نابینایانیش باسی بەشەکانی پەیمانگاکە و پرۆگرامی خوێندن کرا.

Comments