بەشى مێژووى فاكەڵتى پەروەردە لە ڕۆژى چوارشەم رێكەوتى ٢٣/١/٢٠١٩ ۆوركشۆپێك لە ژێر ناونيشانى ( كورد و دەسەڵاتى ناوەند – پەيوەنديە مێژوويەكان) رێكدەخات. ۆوركشۆپەكە لەسەر ئاستى زانكۆيە و كاتژمێر ٩ى بەيانى لە هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆ بەڕێوەدەچێت. مامۆستايانى بەرێز ئەوانەى ئارەزومەندن بەشداربن لە ۆوركشۆپەكەدا دەبێت پێشوەخت ناويان لەم لينكەى خوارەوەدا تۆماربكەن: پرۆگرامى ۆوركشۆپەكە بەم شێوەيەيە: پانێڵى يەكەم: قۆناغى سەردەمى كۆن/ پێشكەشكارى پانێڵ: د. مهدى صاڵح سليڤانى (كاتژمێر: ٩:١٥ تا ١٠:١٥)
پانێڵى دووەم: قۆناغى ناوەڕاست/ پێشكەشكارى پانێڵ: د.كامران عزيز عبداللە (كاتژمێر:١٠:٣٠ تا١١:٣٠).
پانێڵى سێيەم: قۆناغى نوێ و هاوچەرخ/ پێشكەشكارى پانێڵ: پ.ى.د. هۆشمند على محموود (كاتژمێر: ١١:٣٠ تا ١٢:٣٠).
تێبينى//كاتى پێشكەشكردنى وۆركشۆپ/رۆژى چوارشەم ڕێكەوتى ٢٣/١/٢٠١٩ كاتژمێر ٩ى سەر لەبەيانى دەست پێ دەكات.
![]() |
FEDU EVENTS >