بەشى مێژووى فاكەڵتى پەروەردە، سيمينارى هەفتانەى خۆى ئەنجامدا. سمينارى ئەم هەفتەيە لەلايەن پ.ى.د. هۆشمەند عەلى و بە ناونيشان"ڕۆڵى عەبدولرەحمان قاسملوو لە ڕۆژنامەى كوردستان "ئۆرگانى ناوەنديى حيزبى ديموكراتى كوردستانى ئێران" (١٩٥٤-١٩٨٩)" و بە ئامادەبوونى مامۆستايانى بەش پێشكەشكرا. د. هۆشمەند لە سيمينارەكەيدا تيشكى خستە سەر رۆڵى سەركردە دكتۆر عەبدولڕەحمانی قاسملوو، سكرتێری گشتی پێشووی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ڕۆژنامەى كوردستان، لە پووختەى سيمينارەكەدا د. هۆشمەند دەڵێت: دكتۆر عەبدولڕەحمانی قاسملوو، جگە لەوەی سیاسیەكی دیار‌و دیبلۆماتكارێكی نێو جوڵانەوەی ئازادیخوازی كورد بەگشتی و جوڵانەوەی ئازادیخوازی كورد بووە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، هاوكات هەر لەسەرەتای دەستپێكی كاری سیاسیی و حیزبایەتی، وەك ڕۆژنامەنوسێكیش لە ڕۆژنامە كوردی و بیانیەكاندا وتاری ڕۆژنامەوانی نوسیوەو بەتایبەتیش ڕۆڵی كارا‌و گرنگی بینیوە لەبەرەو پێشبردن ودەرچواندن و بەردەوامێتی قۆناغە مێژووییە جیاوازەكانی ڕۆژنامەی كوردستانی ئۆرگانی ناوەندی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران. بۆ بينينى تواوى سلايدەكانى سيمينارەكە كرتە لەسەر ئەم بەستەرەى خوارەوە بكەن: به‌شی مێژوو وه‌کو به‌شێک له به‌شه‌کانی فاکه‌ڵتی په‌روه‌رده له‌زانکۆی کۆیه له ساڵی 2001 کرایه‌وه. له‌م کاته وه تا ساڵی 2014 هه‌شت گروپ له‌خوێندکاران بڕوانامه‌ی بهکالیۆرۆسیان به‌ده‌ست هێناوه و ده‌رچووی ئه‌م به‌شه‌ن. له‌ئیستادا ئه‌م به‌شه به‌شێکه لهفاکهڵتی په‌روه‌رده له‌هه‌مان زانکۆ‌دا.هه‌روه‌ها،بۆ یه‌كه‌م جارلهماوهی ساڵانی 2004-2007دا خوێندنی ماسته‌ر و دکتۆراش له‌بواری مێژوودا ده‌ستی پێکردووه. ئه‌م توێژینه‌وانه سێ ماوه‌ی سه‌ره‌کیان له‌مێژوودا له‌خۆگرتووه، به‌ناوه‌کانی میژووی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست، نوێ و هاوچه‌رخ. له‌وساوه، سێ گروپ له خوێندکارانی ماسته‌ر و دکتۆرا ده‌رچوون یاخود ده‌ستیان به توێژینه‌وه‌کانیان کردووه. له مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی 2014 ه‌وه گروپێکی تری خوێندکارانی ماسته‌ر توێژینه‌وه‌کانیان له‌مێژووی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست ده‌ست پێکردووه. ![]() |
FEDU EVENTS >