FEDU EVENTS‎ > ‎

بەشى كوردى سيمينارێكى بۆ پارێزەر تارق جامباز ئەنجامدا

posted 12 Apr 2017, 16:11 by Muhammed Karim Saedgul Barzinji

سیمینارێكى به‌شى كوردى ه‌سه‌ر ئاستى زانكۆ
كاتژمێر 10,30 به‌یانى رۆژى 12-3-2017 به‌شى كوردى له‌ فاكه‌لتى په‌روه‌رده‌  سمینارێكى له‌سه‌ر ئاستى زانكۆ سازكرد بۆ پارێزه‌ر (تارق جامباز ) له‌ هۆڵى مامۆستا به‌كر به‌ ناونیشانى (زمانپارێزى له‌ نێوان سیاسه‌تى زمانى و یاساى زماندا.
ته‌وه‌ره‌سه‌ره‌كییه‌كانى سیمیناره‌كه‌ له‌باره‌ى بره‌ودان به‌ زمانى دایك و به‌رگرتن بوو له‌ پوكانه‌وه‌ و قه‌تیس بوونى زمان به‌رووى گه‌شه‌كردن و فراوان بوون و  رێگرتن له‌ پوكانه‌وه‌و مردن و له‌ناوچوونى.
له‌سیمیناره‌كه‌داباس له‌ سیاسه‌تى زمان كرا و ئاماژه‌ به‌و ئه‌ركانه‌ كرا كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆى حكومه‌ت له‌ بواره‌كانى پلان دانانى درێژخایه‌ن بۆ گه‌شه‌پێدانى زمان له‌ رێى به‌كارهێنانى ده‌سته‌واژه‌ و  رێنووس و گوزارشتى دروست له‌ تابلۆ و رێنمایى و میدیاكان.
هه‌ر له‌ سیمیناره‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌ رۆڵى تاك درا له‌ پاراستن و بوژاندنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانى زمانى دایك به‌و پێیه‌ى كه‌ زمان موڵكى هه‌موو تاكێكه‌ و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیش له‌م باره‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر شانى هه‌مووان وه‌ك یه‌ك.
له‌ سیمیناره‌كه‌ ژماره‌یه‌كى زۆرى مامۆستایان و خوێندكاران ئاماده‌بوون.

Comments