FEDU EVENTS‎ > ‎

بەشی جوگرافیا وێستگەیەکی کەش پێوی پێشکەوتوو دادەمەزردنێ"

posted 15 Dec 2019, 02:01 by FEDU Q.A   [ updated 11 Jan 2020, 16:48 by Muhammed Seyidgul ]

 ئەمرۆ ٩/١٢/٢٠١٩ بە ئامادە بوونی جێگری راگری فاکەڵتی پەروەردە بەرێز پ. د. سەفین جلال و بەشێك لە مامۆستايانى بەشى جوگرافيا ، لە هەنگاوێکی نوێدا بەشی جوگرافیاى فاكەڵتى پەروەردە  وێستگەی تۆمارکردن و پێوانی کەش و هەوای دامەزراند. 


" هەر بەو بۆنەيەوە پ.ى.د نالی جەواد سەرۆکی بەشی جوگرافیا تیشکی خستە سەر بایەخەکانی هەبوونی داتاکانی کەش و ئاوهەوایی بۆ چاودێری کردنی گۆرانکارییەکانی ئاوهەوای جیهان بەگشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی، هەروەها بەڕێزیان رونی کردەوە ئەم ئامێرە بۆ چەند مەبەستێک بەکاردێت لە بەشی جوگرافيا، وەک کەرەستەیەکی فێرکاری لەبابەتەکانی ئاوهەوا بەشێوەیەکی پراکتیکی سودی لێدەبینن و داتاکانی بۆ توێژینەوەی زانستی بەکار دێت،هەروەها بەرێزيان ئاماژەى بەوەدا كە بەڕنامەيان هەيە لە داهاتوو پڕۆژەكە فراوانتر بكەن كە توێژەرانى ناوخۆ دەرەكى لێى سوودمەندبن .

" لەهەمان کاتدا بەڕێز مامۆستا ڕەوەز رۆستەم پسپۆرى بوارى ئاو ژينگە  شێوازی کارکردن و جۆری ئەو رەگەزە کەشیانەی ئامێرەکە تۆماری دەکات بۆ ئامادەبوان روون کردەوە. کە لە گرینگترین رەگەزەکانی ئەو ئامێرە دیپێوێت بریتین لە (باران، پلەی گەرمی، شێ، پەستان، خێرای و ئاراستەی با)، جگە لە پێوانی رەوشی دەرەوە ئامێرەکە توانای هەیە شێێ ڕێژەیی و پلەی گەرمی ژوورەوەش تۆماربکات کە بۆ بەراوردی کاری لای خوێنکاران و کشتوکاڵ سودی دەبێت. هەرەوەها بەڕێزیان ئەماژەیدا کە ئامێرەکە بەشێوەیەکی خودکاری (ئۆتۆماتیکی) کاردەکات و لە چەند یەکەیەکی جیاواز پێکدێت وەک (Thermometer, Hygrometer, Barometer, Anemometer and Rain Gauge) هەموو ئەمانە بە بەهەستەوەرێک (Sensor) دەبەسترێنەوە لەدەەرەوە و ئەویش لە رێگەی ترانسمیتەرێکەوە و داتاکان دەگوازێتەوە وبۆ وەرگرێک (Receiver) لە ژوەرەوە کە دەکرێ راستەوخۆ داتان بخوێنرێنەوە و هەروەها لەسەر کۆمپیوتەر بەبەردەوامی داتاکان تۆمار بکات. شایەنی باسە سۆفتوێرەکە دەتوانێ راستەوخۆ داتان بکاتە گراف و تەیبڵ بێهیچ هەڵەیەکی تەکنیکی دواتر خوێندکاران و مامۆستایان بە ئاسانی راڤەی دەرئەنجامەکان بکەن. هەروەها دەکرێ ئەم ئامێرە بگوازرێتەوە بۆ شوێنی تر و لە بواری توێژینەوەی ئاوهەوای لۆکاڵی یارمەتیدەربێت و لە گەشتە زانستی و دێدەوانییەکاندا بەکاربێت.


Comments