FEDU EVENTS‎ > ‎

بەشى جوگرافيا سيمينارى هەفتانەى ئەنجامدا

posted 9 Mar 2021, 14:52 by Muhammed Seyidgul
بەشى جوگرافيا لە فاكەڵتيى پەروەردە بە ئامادەبوونى مامۆستايانى بەشەكە سيمنيارى هەفتانەى خۆى ئەنجامدا. 
سيمينارى ئەم هەفتەيە لەلايەن م. صمد عبداللع صالح-وە بە ناونيشان "كاريگەرى دابارين لە سەر جياوازى ئاستى ئاوى ژێر زەوى لە حەوزى بانى مەقان لە نێوان ساڵانى (١٩٧٦-٢٠٢٠)" بەڕێوەچوو.
پوختەى سيمينارەكە بەم شێوەيەيە:
"ناوچەی لێکۆڵینەوەکە دەکەوێتەبەشی باشوری خۆرئاوای پارێزگای سلێمانی و خۆرئاواو باشوری سەنتەری قەزای چەمچەماڵەوە ( ١٣) گوند لە خۆ دەگرێت  رووبەرەکەی (   ١٤٣,٤٤ کم٢)، ،دابارین لەگرنگترین رەگەزەکانی ئاووھەوایە کەرۆڵێکی گرنگ و کاریگەری ھەیە لەبەدەست کەوتنی دەرامەتی ئاو، وە تاکەسەرچاوەی ئاوی دانیشتوانی ناوچەکە  بۆ سەرجەم بوارەکانی بە کارھێنان (کاروباری ناوماڵ-کشتوکاڵ-ئاژەڵداری) پشتی پێ دەبەستن ئاوی ژێر زەوی ناوچەکەیە ،بەتایبەتی بیرو کانیاوەکان کەبڵابوەتەوە لەحەوزی بانی مەقان، ئامانجی ئەم لێکۆڵینەوەیە ھەڵسەنگاندنی جیاوازی ئاستی ئاوی ژێر زەوییە بەدرێژایی میژووی ھەڵکەندنی بیرەکانی ناوچەکەھەر لەساڵی (١٩٧٦) وە تاوەکوو ئێستا، ژمارەی بیرەکانی ئەم حەوزە بە (١٥١٤)بیر "

Comments