FEDU EVENTS‎ > ‎

بەشداريكردن لە پاڵەواتێنى

posted 19 Mar 2019, 14:25 by Muhammed Seyidgul   [ updated 12 Apr 2019, 13:22 ]

بەبەشدارى زانكۆى كۆيە پاله‌وانیه‌تی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی زانكۆكانی كوردستان بەڕێوەچوو

رۆژی دوو شه‌ممه‌ ریكه‌وتی ٢٥ / ٢ / ٢٠١٩ ، پاله‌وانیه‌تی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی زانكۆكانی كوردستان بۆ خویندكاران بەڕێوەچوو.

زانكۆی كۆیه‌ به‌شداری كرد له‌م پاله‌وانییه‌تیه‌ له‌سه‌ر ئاستی كوران و كچان، دوو خوێندكارى سكوڵى وەرزشى بە نوێنەرايەتى زانكۆى كۆيە بەشداريان كرد، خوێندكار محمد ابراهیم خدر توانی پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهینێت له‌كێشی ( ٧٣ ) كغم ، هه‌روه‌ها خوێندكار ده‌شنێ مسعود صمد توانی پله‌ی سێيه‌م به‌ده‌ست بهینێت له‌كێشی ( ٤٨ ) كغم.

رزگار مجید وه‌ك راهینه‌ری هه‌لبژارده‌ی زانكۆ دەڵێت "‌ ماوه‌ی خۆ ئاماده‌كردن بۆ ئه‌م پاله‌وانییه‌ته‌ زۆر كه‌م بوو و ته‌نها یه‌ك هه‌فته‌ بوو بۆیه‌ ئه‌نجامی باشترمان به‌ده‌ست نه‌هینا"

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزشی زانكۆ ده‌ست خۆشی له‌ راهێنه‌ر و خوێندكاره‌ به‌شداربووه‌كان و ده‌سته‌ی به‌رێوه‌بردنی شاندی به‌شداربوو ده‌كات، هه‌روه‌ها سوپاسی سەرۆكايەتى زانكۆ ده‌كات كه‌ كار ئاسانی و یارمه‌تیان داین بۆ به‌شداری كردن له‌و پاله‌وانیه‌تیه‌.

هەربەم بۆنەيە بەڕێز سەرۆكى زانكۆ ديارى پێشكەشى خوێندكارانى بەشداربوو كرد و هيواى سەركەوتنى بۆ خواستن.


Comments