FEDU EVENTS‎ > ‎

بەسەركردنەوەى تيمێكى شوێنەوارى نێودەوڵەتى

posted 7 Oct 2018, 14:40 by Q.A Muhammed Seyidgul   [ updated 7 Oct 2018, 16:04 by Muhammed Seyidgul ]

بەڕێزان پ.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆ و پ.ى.د.حەيدەر لەشكرى ى.سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا ڕۆژى يەك شەممە ٢٠١٨/١٠/٧ كاتژمێر ٤ى عەسر سەردانى تيمێكى پرۆفێشناڵى شوێنەوارى نێودەوڵەتيان كرد كە سەر بە ئينيستيتۆى مێژووى كۆن و لێكۆڵينەوەى كۆنى رۆژهەلآتن لە زانكۆى ئينسبروكى ولآتى نەمسا و بە سەرپەرشتى د. چينزيا پاپى كاردەكەن.

.ئەم تيمە ماوەيەكى زۆرە لە خاڵە شوێنەواريەكانى كۆيە و دەوروبەرى كاردەكەن و لە ئێستادا بنكەيەكى سەرەكيان لەناو شارى كۆيەدا هەيە بۆ جێبەجێ كردنى كارەكانيان.

Comments