FEDU EVENTS‎ > ‎

بەشەکانى ئێوارانى فاکەڵتى پەروەدەى زانکۆى کۆیە ئاهەنگێک ساز دەکەن

posted 17 Apr 2014, 12:53 by Dilan Rostam
بەمەبەستى زیاتر لێکنزیکبوونەوەى خوێندکارانى بەشەکانى ئێوارانى فاکەڵتى پەروەردە بەئامادەبوونى د. جەواد فەقآ عەلى یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و دارایى و د. سەعید ساڵح ڕاگرى فاکەڵتى پەروەردەو د. جەمال فەتحوڵڵا سەرۆکى بەشى پەروەردەى ئێواران و مامۆستاو خوێندکارانى بەشەکە کاژێر 5ى ئێوارەى 15/4/2014 لە باخچەى فاکەڵتى پەروەردە ئێوارە ئاهەنگێکى گۆرانى و موزیک پێشکەشکرا. 

سەرەتاى ئاهەنگەکە وتارى سەرۆکایەتى زانکۆ و وتارى ڕاگرایەتى فاەکڵتى پەروەردە و سەرۆکایەتى بەش خوێندرانەوەو دواتر چەندین گۆرانى و پارچە پەخشان و هۆنراوە لەلایەن خوێندکاران خۆیان پێشکەشکران. ئاهەنگەکەى خوێندکاران نزیکەى 3 کاژێرى خایاند و بە هەڵپەرکێ کۆتایى هات.







Comments