FEDU EVENTS‎ > ‎

ڕاگرى نوێى فاكەڵتى پەروەردە دەست بەكاربوو

posted 15 Mar 2017, 12:17 by Muhammed Karim Saedgul Barzinji   [ updated 15 Mar 2017, 12:19 ]
لە مەڕاسيمێكدا ڕاگرى نوێى فاكەڵتيمان دەست بەكاربوو.

رۆژى چوارشەممە ٢٠١٧/٣/١٥ بە ئامادەبوونى سەرۆكى زانكۆ و ئەندامانى ئەنجومەنى زانكۆ و ئەندامانى ئەنجومەنى فەكەڵتى پەروەردە، بەڕێز پ.ى.د.باوەدين كەريم مەولود وەك ڕاگرى نوێى فەكەڵتى پەروەردە دەست بەكاربوو.

لە سەرەتادا بەڕێز پ.ى.د.وەلى مەحمود حمد سەرۆكى زانكۆ كورتەيەكى لەبارەى فەكەڵتى پەروەردە باس كرد كە  يەكێكە لە گەورەترين فەكەڵتييەكانى زانكۆى كۆيە و ژمارەيەكى زۆرى مامۆستا و خوێندكار هەيە، بۆيە ئەركێكى گرنگ لە ئەستۆى ڕاگرى فەكەڵتيەكەيە بۆ چۆنيەتى بەڕێوەبردنى.

پاشان بەڕێز پ.ى.د.باوەدين كەريم مەولود راگرى نوێى فەكەڵتيەكە لە وتەيەكدا سوپاس و پێزانينى ئاراستەى ئامادەبووان كرد و داواى پاڵپشتى و هاوكارى لێكردن بۆ بەسەركەوتوويى ئەنجامدانى كارەكانى.

دواتر بەڕێز سەرۆكى زانكۆ كە لە هەمان كاتدا ڕاگرى فەكەڵتى پەروەردە بوو بە وەكالەت لە ماوەى دووساڵى ڕابردوودا، پيرۆزبايى لە ڕاگرى نوێ كرد و هيواى سەركەوتنى بۆ خواست.


پ.ى.د.باوەدين كەريم مەولود، دكتۆراى هەيە لە زمانى عەرەبى و پسپۆرە لە شێوازگەرى لە ئەدەبى نوێ، چوارتوێژينەوە بڵاوكردۆتەوە لەگەڵ چاپكردنى سێ پەرتووك، چەندين پۆستى كارگێڕى لە دامەزراوە ئەكاديميەكانى هەرێمى كوردستاندا هەبووە.

وێنەكان : دڵشاد كاكەڕەش
ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ



Comments