پەيامى ڕاگڕ
مامۆستايان و فەرمانبەرانى بەڕێز، خوێندكارانى خۆشەويست سەرەتا دەمەوێت سوپاس و دەستخۆشى لە ڕاگران و ياريدەدەرانى پێشووى ئەم فاكەڵتييە گرنگەى زانكۆى كۆيە بكەم. بێگومان ئەوەى ئەمڕۆى فاكەڵتييەكە پێيگەيشتوە لە ئەنجامى هەوڵ و ماندوونەبوونى ئەوانە. بەڕێزان، وەك خۆتان دەزانن فاكەڵتى پەروەردە گەورەترين و گرنترين فاكەڵتى زانكۆكەمانە. فاكەڵتى پەروەردە پێك دێت لە ٩ بەشى زانستى و سكوڵێك و نزيكەى ١٧٠ مامۆستا خاوەن نازناوى زانستى. فاكەڵتييەكەمان خاوەنى ٣ باڵەخانەيە كە نزيكەى ٥٠ هۆڵى خوێندن و تاقيگە و هۆڵى سيمينار لە خۆدەگرێت جگە لە هۆڵى وەرزش و مەلەوانگەى ئۆلۆمپى. گەورەيى فاكەڵتى پەروەردە تەنها خۆى لە ژمارەى مامۆستا و هۆڵ و باڵەخانەوە نابينێت بەڵكو لەلايەن زانستى و ژمارەى توێژينەوە و ئەنجامدانى سيمينار و ۆورك شۆپەوە لە پێشەنگى فاكەڵتييەكانى ديى زانكۆيەوە. بۆيە لە ئەستۆ گرتنى ئەم بەرپرسياريەتييە كارێكى ئاسان نييە و پێويستى بە كارى بەكۆمەڵ هەيە بۆ سەرخستن و بەرزڕاگرتنى ئاستى فاكەڵتييەكەمان. من وەك مامۆستايەكى ئەم فاكەڵتييە و ئەزموونى پێشوترم لە كارى بەڕێوەبردن لە زۆربەى ئاستەكانى زانكۆ. پلانم بۆ ماوەى داهاتوو لەم خاڵانەى خوارەوە خۆى دەبينێتەوە:
لە كۆتاييدا ئومێدەوارم ئەو ماوەيەى كە لەم ئەركەدام هەموومان پێكەوە ناو و جێگەى فاكەڵتى و زانكۆكەمان و ئاستى زانستى خوێندكارانمان بەرزڕاگرين. هەر ساغ و سەلامەت بن. ![]() Addr: Koya University, Koya - Kurdistan - F.R. Iraq ![]() |